ناتانیاهۆ فه‌رمانی به سوپا كرد هێرش بكه‌نه سه‌ر ره‌فه‌ح
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داواكارییه‌كانی حه‌ماس ره‌تده‌كاته‌وه و فه‌رمانده‌كات هێرش بكرێته‌سه‌ر ره‌فه‌ح.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024)، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانی حه‌ماس ره‌تكراوه‌ن، پێویسته ئه‌و گرووپه به یه‌كجاری له‌ناو ببرێت.
ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند، پێویسته به رێگه‌ی نێوه‌ندگیری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكرێت.
فه‌رمانیشی به سوپا كرد، ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فشاری سه‌ربازی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی داواكارییه‌كانی حه‌ماس نه‌بین.
هۆشداریشیدا، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكارییه‌كانی حه‌ماس، نابێته هۆی ئازادكردنی بارمته‌كان، به‌ڵكو هه‌نگاوێكه بۆ كۆمهڵكووژییهكی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌ركه‌وتن تاكه ئامانجمانه، له‌وه كه‌متر قبوڵ ناكه‌ین. گوتیشی: "هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی دیكه به‌دی ناكه‌ین، ته‌نیا سه‌ركه‌وتنی قورس و به ئازار نه‌بێت".
پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشنیازێكی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه پێشكه‌شكردووه، كه پێكهاتوون له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی چوارمانگ.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی حه‌ماسدا هاتووه، كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێندرێت و به‌ندكراو و بارمته‌كان ئازاد بكرێن و جیا له‌وه‌ش ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵبگیرێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
پێشتریش یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكی پلاندانانن بۆ فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و گوتی: "شه‌ڕ ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه كه هێشتا ئارامن و ستراتیژین، هاوشێوه‌ی ره‌فه‌ح و ده‌روازه‌كه بۆ ناوچه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بو سالم ده‌گوازینه‌وه".
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 27 هه‌زار و 708 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 67 هه‌زار و 147 كه‌س. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن. باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووا 123 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 169ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.