سێنتكۆم: له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانمان سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌تائیبی حزبوڵڵامان له به‌غدا كوشت
K24 - هەولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا (سێنتكۆم)، رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و هێرشێكمان له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانمان له به‌غدا، ئه‌نجامدا.
راشیگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵڵامان كرده ئامانج كه به‌شداربووه له به‌ئامانجگرتنی و پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان".
دووپاتیشیكرده‌وه، كه "دوودڵ نابین له به‌رپرسیاردانانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سه‌لامه‌تی هێزه‌كانمان".
ئەمڕۆ چوارشەممە (7ـی شوباتی 2024) شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، رایگه‌یاند، لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.