کێبڕکێی لایەنە سیاسییەکانی پاکستان لەسەر هەڵبژاردن چڕتر دەبێتەوە

هەڵبژاردن لە پاکستان
هەڵبژاردن لە پاکستان

K24 - هەولێر

پاکستان لە چوارچێوەی ژینگەیەکی سیاسی جەمسەرگیری، هێرشی چەکداری و قەیرانی ئابووری، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات.

بڕیارە کێبڕکێ سەرەکییەکان لە نێوان کاندیدەکاندا چڕبکرێنەوە کە لەلایەن عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی زیندانیکراوەوە پاڵپشتی دەکرێن، کە پارتەکەی پارتی PTI لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم دواییەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەگەڵ کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان، بەسەرۆکایەتی نەواز شەریف، کە سێ جار وەک سەرۆکوەزیرانی پاکستان هەڵبژێردراوە و بە ئەگەری زۆرەوە کاندید دەکرێتەوە.

لای خۆیەوە، بیلاوال بوتۆ زەرداری، تەمەن 35 ساڵ کوری بێنەزیر بۆتۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکستان، بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵمەتێکی چڕی ئەنجامدا.

پێشبینی دەکرێت ئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکان چەند کاتژمێرێک دوای داخستنی دەنگدان لە کاتژمێر 5ـی ئێوارە دەربکەون و سبەی هەینی بەتەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا بکرێن.

هەروەها پارتە سیاسییە بچووکەکان دەتوانن رۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕن لە پێکهێنانی حکومەت، کە پێویستی بە 169 کورسی ئەنجوومەنی نیشتمانیی 336 ئەندام دەبێت. دەنگدەران راستەوخۆ 266 ئەندام هەڵدەبژێرن، لەکاتێکدا 70 کورسی تەرخان دەکرێت - 60 کورسی بۆ ژنان، و دە بۆ غەیرە موسڵمان.

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا، دوو تەقینەوە لە دوو نووسینگەی هەڵبژاردن لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 26 کەس گیانیان لەدەستدا.