هەڵبژاردنەکان لە پاکستان دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی گشتی پاکستان
هەڵبژاردنی گشتی پاکستان

K24 - هەولێر

دوای رۆژێک بەسەر تەقینەوەکەی پاکستاندا، ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تاکو کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەردەوامبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی شوبات 2024، لە پاکستان هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردنەکە کاتژمێر 6:00 بە کاتى هەولێر بنکەکانى دەنگدان بە رووى دەنگدەرانى وڵاتەکەدا کرانەوە و بڕیارە تاوەکو 5:00ـى ئێوارە بەردەوام بێت.

بۆ هەڵبژاردنەکە 128 ملیۆن هاووڵاتى پاکستان مافى دەنگدانیان هەیە. هەروەها، کێبڕکێیەکی توند هەیە  لەنێوان پارتەکەی عیمران خان و پارتەکەی نەواز شەریف و بێلاوال کوڕی بێنەزیر بۆتۆ.

بەگوێرەى راپرسییەکان چاوەڕوان دەکرێت رێژەیەکی کەم هاووڵاتییانی پاکستان بەشداری دەنگدان بکەن، ئەوەش بەهۆى سزادانى عیمران خان، سەرۆکوەزیرانى پێشووى وڵاتەکە. لەلایەکی دیکەوە حکومەتى پاکستان هێڵەکانى پەیوەندی لە سەرانسەرى وڵاتەکە راگرتووە، تاکو کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردن

هەروەها، هەڵبژاردنەکە رۆژێک دواى دوو تەقینەوەى خوێناویەکە بەڕێوەدەچێت، کە بەهۆیەوە 28 کەس کوژران.

Fly Erbil Advertisment