شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له نیویۆرك: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیانی سڤیل، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له گوته‌یه‌كدا له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتان كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی راسته‌قینه بۆ گه‌لان و وڵاتانی جیهان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆز و پڕ كێشمه‌كێشمه‌ی جیهان وا ده‌خوازێت په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان زیاتر هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه په‌رله‌مان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له ده‌ركردنی یاساكان و په‌سندكردنی پڕۆتۆكۆڵ و رێككه‌وتن و پهیماننانهكان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق له رووی ئه‌منییه‌وه رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نیگه‌رانكه‌ر و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی به‌رده‌وام بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیانی سڤیل و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.
هه‌روه‌ها داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی كرد پارێزگاری له ئاشتی و سه‌قامگیری وڵاتان بكه‌ن. گوتیشی، حكومه‌تی عێراق ده‌ستكراوه‌یه له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێك بۆ راگرتنی هێرش و دوژمنكارییه‌كان كه ده‌كرێته سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
رۆژی پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد كه ده‌نیس فرانسیس، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تۆلیا ئه‌كسۆن، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتییان كرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی گوێگرتنی په‌رله‌مانه‌كان بوو بۆ گفتوگۆكردنی "پێداویستییه‌كان بۆ ئایینده‌یه‌كی ئاشتی". ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی سێشه‌ممه 6ـی شوباتی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كه، گه‌یشته باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ واته رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 8 و 9ـی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت.