بڕیاری ئەمەریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی حووسییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

كۆمەڵێك چەكداری حوسی - ئەرشیف
كۆمەڵێك چەكداری حوسی - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ستیڤن فاجێن باڵیۆزی ئەمەریکا لەیەمەن ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی حووسییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە یەمەن ئاماژەی بەوەش داوە، وڵاتەکەی دەتوانێت پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات، ئەگەر هاتوو حووسییەکان دەست لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور هەڵگرن.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، یەک مانگ دەرفەت بەحوسییەکان دەدات لە دەریای سوور کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، بەپێچوانەوەی دەیانخەنە ناچار دەبێت بیانخاتە لیستی تیرۆر و سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە وەڵامی هێرشی چەکدارانی حەماس، لە 17ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن، کە ئەمەریکا بە دەستوپەیوەندی ئێرانیان دەزانێت، هێرشیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد وەک هەڵوێستێکی پشتیوانی بۆ حەماس.

بەهۆی هێرشی چەکدارە حوسییەکان، زیاتر لە دوو هەزار کەشتی ناچاربوون رێڕەوی گەشتە بازرگانییەکانیان بگۆڕن و رێگەیەک بەدەوری کیشوەری ئەفریقا ببڕن، بەمەش گەشتیەکانیان لە 14 رۆژەوە بۆ زیاتر لە 24 رۆژ درێژە دەخایەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە 15% بارزگانی جیهانی لە رێگە دەریای سوورەوە دەکرێت، کە کورتترین رێگەیە بۆ بازرگانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا بەهۆی بەستنەوەی دەریای ناوەڕاست و زرەیای هێمن.