تریفە عەزیز: هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌هێزه
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌هێزه. هاوكات گوتیشی: "حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت میلیشیا چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران له ناوچه‌كه‌دا فراوان بن".
له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی (بۆ هه‌مووان)ـی كوردستان24، كه سه‌هێن موفتی پێشكه‌شی ده‌كات، تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان به راشكاوی گوتویانه، گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه له جیهان، له هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه ته‌نیا په‌یامێك نییه بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ هاوبه‌شه هه‌رێمییه‌كان و دراوسێكانیشه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌هێزه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ده‌شڵێت، دروستكردنی كونسوڵخانه‌یه‌كی گه‌وره و خه‌رجكردنی ملیۆنان دۆلار و هێنانی ستافی زیاتر بۆ هه‌ولێر، ئاماژه‌ی روونن، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزن و ئه‌مه په‌یامێكیشه بۆ جیهان كه كورد لای ئه‌مه‌ریكا گرنگه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا فراوان بن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت سیسته‌می به‌رگری به‌هێزمان هه‌بێت، تاكو به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین، بۆ ئه‌مه لۆبی باشمان كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی هێز و سزا ئابورییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كان ئێرانی له ناوچه‌كه داوه‌ته‌وه.
پێشتریش نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا رایگه‌یاندبوو، ئێمە و ئەمەریکا ئامانجی هاوشێوەمان هەیە.