پیاوانی ئێران لە جیاتی ژنەكان خۆیان باڵاپۆش دەكەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f093f02e-7c1a-4618-babf-bb4346883578/eranhijab.ism/manifest

K24 – ھەولێر

وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی باڵاپۆشی زۆرەملێی ئافرەتان، خۆی كردووەتە باڵاپۆش و لەچك دەكەنە سەریانەوە.

لە سەرەتای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بڕیاری ئایەتوڵا خومەینی باڵاپۆشی بۆ ئافرەتانی ئێران تەنانەت ئەو ئافرەتە بیانییانەی سەردانی ئێران دەکەن کرایە زۆرەملێ، 37 ساڵ پاش ئەم بڕیارە لە ئێران كاری پێدەكرێت،  کەمپینی پیاوانی حیجابداری ئێران بۆ دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێی ئافرەتان، سەرنجی میدیا جیهانییەکانی راکێشاوە.