پاڵەوانییەتی خلیسکانێی سەربەفر لە کوێستانی پڕژە بەڕێوەچوو
K24 – هەولێر
گه‌شتوگوزاری چۆمان فێستیڤاڵ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی خلیسكانی سه‌ربه‌فری به به‌شداری 10 یاریزانی ئه‌وروپا و 30 یاریزانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان له كوێستانی پڕژه‌ی باڵه‌كایه‌تی رێكخست، ئامانج له چالاكییه‌كه راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و عێراقی و بیانی بوو.
هه‌ڵگورد محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری چۆمان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئامانج لەو فێستیڤاڵ و پاڵەوانێتیە، نیشاندانی جوانی سرووشتی ناوچەکەمانە لە رووی گەشتیارییەوە بەتایبەت لە وەرزی زستان، هەروەها هاندانێکیشە بۆ وەبەرهێنەران کە وەبەرهێنان بکەن لە پڕۆژەی گەشتیاری هاوچەرخ، بۆ ئەوەی چەندین یاری زستانەی تێدا دەستەبەر بکرێت.
سۆفیا - یاریزانی دانیمارکی، دەڵێت: "ئێمە پێنج کەسین و لە دانیمارکەوە هاتووین، ئەمڕۆ بەشداری خلیسکانێی سەر بەفرمان کردووە، هەروەها ئێرە ناوچەیەکی گەشتیاری زۆر سەرنج راکێشە و سرووشتەکەشی زۆر جوانە، گوتیشی، ئەو ناوچەیە زۆر گونجاوە بۆ خلیسکانێی سەربەفر".
رامیار ئەحمەد - راهێنەری سکی چۆمان، گوتی: لەسەر ئاستی تاک یاریزانێکی تیمەکەمان لە سکی چۆمان توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت و بە 20 یاریان بەشدار بووین، بیانییەکانیش نزیکەی 30 یاریزان بوون و ئومێد دەکەین زیاتر پەرە بە سکی بدرێ لە ناوچەکەمان)
پاڵەوانیه‌تی سكی له كوێستانی پڕژێی باڵه‌كایه‌تی ڕیكخرابوو 10 یاریزان له ئه‌وروپا و 20ی دیكه‌ش له‌چۆمان، 10یاریزانی سۆران و 10ی دیكه‌ش خه‌لكی رۆئاوای كوردستان و دانیشتووی كه‌مپی داره‌شه‌كران بوون به‌شداربوون، له‌دوایشدا یاریزانێكی چۆمان پله‌ی یه‌كه‌م و یاریزانێكی وڵاتی دانیمارك و یه‌كێكی نه‌رویجی پله‌ی دووه‌م و سێه‌میان به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی نه‌وجه‌وانانیش سێ كچی كه‌مپی داره‌شه‌ركران هه‌رسێ پله‌ی پێشه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.