هاوژینی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی: رێكخراوی داعش دەوڵەتى ئیسلامیی بۆ دەوڵەتى ژنان گۆڕی

K24 - هەولێر:
دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن توركیاوه و راده‌ستكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ عێراق، هاوژینی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ركه‌وت.
ئەسما محەممەد، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادى، ئەمیرى پێشووى رێکخراوى داعش، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوه‌كرد، ئەبوبەکر بەغدادی زیاتر لە 10 کەنیزەکى ئێزدى هەبوو و لە دواى راگەیاندنى خەلافەتى داعش، ژنێکى 14 ساڵانى عێراقى و ژنێکى دیکەى چیچانىشی هێناوە. گوتیشی: "رێكخراوی داعش دەوڵەتى ئیسلامیان بۆ دەوڵەتى ژنان گۆڕی".
ئەسما هه‌روه‌ها گوتیشی، بەغدادى ترسی له ئاسایشى خۆى هه‌بووە و لە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئەمه‌ریکا زۆر ترساوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەدواى دەستگیرکردنى لەلایەن هێزەکانى ئەمه‌ریکاوە لەساڵى 2004 و ساڵێک بەندکردنی، هه‌ستكرا به‌غدادی کەسایەتی گۆڕا.
بەگوێره‌ی قسه‌كانی هاوژینه‌كه‌ی بەغدادى، لە ساڵى 2012دا، ناوبراو لەعێراقەوە چوونەتە سووریا، سەرەتاى ئەو گەشتەیان لە ناوچەى تارمیەى بەغداوە دەستیپێکرد.
ئه‌سما تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هاوژینی دووەمى به‌غدادی ناوى سەجا دلێمى بووە، بەر لە راگەیاندنى خەلافەتى داعش ژنێکى دیكه‌ی خەڵکى حەلەبی سووریای هێناوه، هه‌روه‌ها لەدواى راگەیاندنى خەلافەت، بەغدادى ژنێکى 14 ساڵانى عێراقى هێناوە و لە ساڵى 2015 ژنێکى دیکەى چیچانى هێناوە، هه‌روه‌ها بەغدادى 9 بۆ 10 ئافرەتی کوردى ئێزدى وەک کەنیزەک لابوو و ئه‌سما گوتی: هەموویانى نەبینیبوو، هه‌روه‌ها دوو مانگ کچێکى ئێزدى لەگەڵیدا ژیاوه به‌ناوی ناوى ریهام.
رێکخراوى داعش لە ساڵى 2014 شارى موسڵى کۆنتڕۆڵکرد و تاوەکو ساڵى 2017 بەدەست ئەو گرووپەوە بوو.
دوێنێش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ماڵباتی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان له ده‌ره‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی دادوه‌ری عێراقی به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند، به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، ماڵباتی به‌غدادیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه عێراق، كه له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون.
لە 7ـی حوزەیرانی 2006ـدا زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب میسری جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و میسری لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی له عێراق.