نێچیرڤان بارزانی و جۆزێپ بۆرێل مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/17، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا، به‌تايبه‌تيش عێراق، تاووتوێكرد و جه‌ختيان له پێويستيى ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و نابێ عێراق بخزێته ناو كێشه و پشێوييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان كرده‌وه كه هێرش و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاردانه‌وه‌كانى، هه‌ڕه‌شه له ئاساييش و ئاراميى عێراق ده‌كه‌ن.
بۆرێل دووپاتىكرده‌وه، يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پابه‌نده به يارمهتيدان و پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێشخستنى وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ به‌هێزكردنى تواناكانيان له ڕووى ئه‌منى و به‌رگرييه‌وه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ديار و به‌رچاوى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه).