کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەندرا
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، 19-12-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، "ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە. هەروەها کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەشی سبەی سێشەممە، 20-02-2024، "ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم. هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەڕێمی کوردستان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین نامێنی کەش و هەوا سەقامگیر دبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15
سلێمانی: 14
دهۆک: 17
کەرکوک: 17
هەڵەبجە: 15
زاخۆ: 16
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 2
گەرمیان: 17