وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بارەی لێخۆشبوونی سزاکانی سەر ڤیزا دەرکرد
K24 - هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەرێژەی لە %50 لەسزاکانی ڤیزای سەر گشت پارێزەر و کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی کاروباری نشینگە و ڤیزا خۆشبێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بۆ کوردستان24 نێردراوە، دەڵێت: ئەو پارێزەر و کۆمپانیایانەی کۆدی ڤیزایان راگیراوە بەهۆی ئەو کەسە بیانییانەی کە لەسەر ناوی ئەوان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەوە حکومەت بەرێژەی لە %50 لەو پارانە خۆشدەبێت کە لەسەر کۆدی ڤیزاکانیان کەڵەکەبووە.
وەزارەتی ناوخۆ، ماوەی 90 رۆژی بەو کەس و کۆمپانیانە داوە تاوەکو سەردانی بەرێوەبەرایەتی ڤیزا بکەن بەمەبەستی رادەستکردنی ئەو بڕە پارانەی کە لەسەریان کەڵەکەبووە. دوای ئەو ماوەیە کۆدەکانیان بەیەکجاری دادەخرێت.
نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ