پێڵاوه وهرزشییهكهی ترامپ كڕیاری زۆره
K24 – هەولێر:
ماڵپهڕێك ئاماژه بهوه دهكات، ئهو پێڵاوە نوێیانەی کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە خراوەتە بازاڕەوە، به زوویی كڕیاریان بۆ پهیدا بووه و ههر زوو سهركهوتنیان بەدەستهێناوە کاتێک خراوەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.
ئهمڕۆ (دووشهممه 19ـی شوباتی 2024) ماڵپەڕی "فۆربێس" بڵاویكردهوه، ئەو پێڵاوە نوێیانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە خراوەتە بازاڕەوە، ههر زوو سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کاتێک خراوەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێڵاوی ترەمپ لە ماوەی تەنیا دوو کاتژمێردا فرۆشراون دوای ئەوەی فرۆشتنیان لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیا بازرگانییە نوێیەکەدا راگەیەندرا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو، کە هێڵی نوێی پێڵاوی وەرزشی هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە لایەنگرانی گەنجتر و راكێشانیان به لای خۆیدا.
هێڵەکە ناوی "پێڵاوی ترەمپ"ـه و سێ جۆر پێڵاو پێشکەش دەکات کە دروشمی "هەرگیز واز مەهێنە" و پیتی "Tـیان لەسەرە و نرخی جووتێک پێڵاو 399 دۆلارە.
ماڵپەڕهكه سهرنجی بۆ ئهوهش راكێشاوه، كه تهنیا هەزار جووت پێڵاو له قۆناغی یهكهمدا خراونهته بازاڕ و هەموویان لە "دوو کاتژمێری یەکەمدا" فرۆشراون.
راگەیاندنی هێڵی پێڵاوەکانی ترەمپ دوای ئەوە هات کە دادوەرێکی نیویۆرک رۆژی هەینی رابردوو16ـی شوباتی 2023، بڕیاریدا کە دەبێت 354،9 ملیۆن دۆلار بدات وەک سزایەک بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی ساختە زیادەڕەوی لە سەروەت و سامانی پاکی خۆی کردووە بۆ فریودانی قەرزدەرەکان.