کەنەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

K24 - هەولێر
وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، وڵاتەکەی زیاتر لە 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی SkyRanger R70 بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، بێل بلێر، وەزیری بەرگری کەنەدا راگەیاند، کەنەدا زیاتر لە 800 سیستەمی ئاسمانی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان R70، SkyRanger دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا کە بەهای زیاتر لە 95 ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهاری داهاتوو دەست بە دابینکردنی فڕۆکەکان دەکات، هەروەها "یارمەتی ئۆکرانیا دەدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە نایاساییەکەی رووسیا".
دوای کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو "فۆرمۆلا رامشتاین"ـی ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا دەکەن، هەر لەو کۆبوونەوەدا دەستپێکردنی کاری "هاوپەیمانی بۆ رێپێوان"ـی راگەیاند، کە لەسەر دەستپێشخەری لاتڤیا پێکهاتبوو، و نزیکەی 20 وڵات لەخۆدەگرێت کە زۆربەیان ئەندامی ناتۆن.
لە 24ی شوباتی 2022 سوپای رووسیا بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، لە هەرێمی دەنباس، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی ئۆکراینا دەستپێکرد، ئەگەرچی مۆسکۆ دەیویست مەترسییەکان لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دوور بخاتەوە، بەڵام تادێت گۆڕەپانی جەنگەکە فراوانتر دەبێت و پریشکی ئاگرەکە سنوورەکانی رووسیای بڕیوە و زیانی بە چەندین ناوچەش گەیاندووە.
لە سەرەتای ئەو شەڕەدا رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام ئاماری جەنگەکە بڵاودەکەنەوە و ژمارەکانی هەردوو لاش جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە.