هۆشداری دەدرێت لە بوونی ڤۆن دێر لاین وەک سکرتێری گشتی ناتۆ

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا

K24 - هەولێر

شارەزایەکی سیاسی هەنگاریا رایگەیاند، باشترە بۆ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بێت، نەک سکرتێری گشتی ناتۆ

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، جۆرج سپێتل، شارەزای سیاسی هەنگاری دووپاتی کردەوە کە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین کێشەی گەورە دروست دەکات ئەگەر بکرێتە سکرتێری گشتی ناتۆ، چونکە بارودۆخی سیاسی لەم کاتەدا پشێوی زۆری هەیە.

سپێتل دەڵێت: "باشترە بۆ ئۆرسولا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بێت، نەک سکرتێری گشتی ناتۆ، زۆر خراپ دەبێت ئەگەر ببێتە سکتێری گشتی ناتۆ، چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زێلێنسکی هەیە."

ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی سیاسی خراپتر دەبێت و جیهان لە شەڕی جیهانی نزیک دەبێتەوە، بۆیە بەڕای من ئەگەر لێرە لە یەکێتی ئەوروپا بمێنیتەوە، زیانی کەمتر دەبێت بۆ هەمووان.

بە گوتەی ئەو شارەزایە، هیچ کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا نییە و پێناچێت دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ڤۆن دێر لاین بگۆڕدرێت، چونکە لەگەڵ حزبەکانی لیبراڵ و پارێزگاکە دەگونجێت، سەرەڕای ئەو فەزاحەتە و گەندەڵییانەی کە هەیە و  پەیوەندیی بەوەوە هەبووە.

پێشتر ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئەوروپا خۆی کاندید دەکات.

رۆژنامەی "ڤێڵت"یش بڵاویکردەوە، ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دژی دانانی ڤۆن دێر لاین بوو بە سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ شوێنگرتنەوەی لجێنز ستۆڵتنبێرگ بەهۆی هەڵوێستی "دوژمنانە"ی بەرامبەر مۆسکۆ.

Fly Erbil Advertisment