پوتن: گرتنی شاری ئەڤدیڤکای ئۆکرانیا سەرکەوتنێکی گەورەیە

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیای لە شاری ئەڤدیڤکای ئۆکرانیا بە "سەرکەوتنێکی بێ مەرج" وەسف کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لە میانی دیدارێکی لەگەڵ سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا لە کرێملین رایگەیاند، سەرکەوتن لە ئاڤدیڤکا پێویستی بە گەشەپێدان هەیە، هێزەکانی رووسیاش دەبێت زیاتر پێشبکەون و ئامادەکارییەکی باشیان هەبێت لەگەڵ کارمەندان و چەک و کەرەستە و تەقەمەنی. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنێکی بێ مەرجە کە بەدەستمان هێناوە.

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە بە جیا لەگەڵ شۆیگو قسە دەکات سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی سوپا لەو ناوچەیە.

لای خۆیەوە، شۆیگو گوتی، قەڵاکانی رووسیا لە شاری ئەڤدییڤکا، وەک رێڕەوی ژێرزەوی و پێکهاتەی کۆنکرێتی، "لە ماوەی نۆ ساڵدا دروستکراون"، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزی ئاسمانی رۆڵێکی سەرەکی لە شەڕەکەدا هەبووە، چونکە رۆژانە نزیکەی 460 هەڵمەتی ئەنجامدا پێش کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا.

شۆیگو ئیدیعای کرد کە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا فەرمانی کشانەوەی لە شارەکەی داوە لە کاتێکدا هێزەکانی ئۆکرانیا "لە ئێستاوە دەچنە ناو شارەکە و جێی دەهێڵن" وئەمەی بە "کشانەوەیەکی پشێوی" ناو برد.