سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێگای (كۆڕێ -شەقڵاوە - قەنديل)ـی کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی رێگای (كۆڕێ -شەقڵاوە - قەنديل)ـی کردەوە.
پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیار دینار جێبەجێ کراوە؛ بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی و بە کوالێتییەکی بەرز جێبەجێ کراوە.
ئەم رێگایە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە و بە شێوازی دووساید (چوون و هاتن) دروست کراوە. بۆ ئاسانکاریی زیاتری هاتوچۆی شۆفێران و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، سێ یەکتربڕی مۆدێرن لەسەر رێگەکە بنیاد نراون.
بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەکە لە هەردوو تونێلی (میراوە و ماوەران) پێک دێت کە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان تەواو کراوە.
رێگاکە، ماوەی هاتوچۆی نێوان شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نیو کاتژمێر کەم دەکاتەوە، کە ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری دەکات.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە توانای ناوخۆیی، ئاماژەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە هێزی کار و کۆمپانیاکانی ناوخۆ لە پڕۆژە ستراتیجییەکاندا.