چارلی ئێبدۆ كۆڵنادات
دیسان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه هه‌فته‌نامه‌ی به‌ناوبانگی"چارلی ئیبدۆ" فه‌ڕه‌نسی، سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سێكی نه‌ناسراو تومار كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی رابردوودا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له ستافی هه‌فته‌نامه‌كه كردووه.
هه‌ڕه‌شه‌كان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی"ئه‌نتوان گریزمان" بووه به‌هۆی شێوه‌ی جوڵ سێكسییه‌كانی، و هه‌ڕه‌شه‌كه زیاتر بووه له‌وكاته‌ی گۆڤاره‌كه وێنه‌ی ژن و پیاوێكی موسوڵمانی بڵاوكردووه‌ته‌وه به مه‌رامی سێكسی.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی كه‌ناڵی" BFMTV" هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌فته‌نامه‌ی"چارلی ئێبدۆ" له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تییان له فه‌یسبووك زیاتر ده‌ركه‌وتووه ،دوای ئه‌وه‌ی له به‌رگی دوایین ژماره‌ی ههفتهنامهكهیاندا،ژن و پیاوێكی موسوڵمان وێنه‌كراوه، كه له‌ته‌نیشت ده‌ریا ڕاده‌كه‌ن و ئه‌ندامه سێكسییه‌كانی جه‌سته‌یان به ئاشكرا دیاره، و له‌باره‌ی "چاكسازی و ئیسلام" كۆمێنت له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسراوه.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی هه‌ڕه‌شه‌كانی به جدی وه‌رگرتووه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، چونكه بۆ جاری دووه‌مه هه‌ڕه‌شه له‌و هه‌فته‌نامه فه‌ڕه‌نسییه ده‌كرێته‌وه، له‌پاش رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی ساڵی 2015، كه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ریان ژماره‌یه‌ك له كاریكاتێریستهكانیان كوژران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێستا، له 22/6/2016 دا جارێكی دیكه هه‌فته‌نامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌سێكی نادیار تۆماركردووه و تا ئێستاش به به‌رده‌وامی باره‌گاكه‌یان له ژێر پاسه‌وانییه‌كی توندی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نسادایه و مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر كاریكاتێریستهكانیان به دوور نازانرێت.