ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: پرۆژه چاكسازییه‌كانمان له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه
له ته‌واوی بواره‌كان گۆڕانكاری ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند پرۆژه چاكسازییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری ناوخۆیی و دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ئاماده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسی و شه‌ڕی داعش هه‌یه دواكه‌وتووه.
عه‌لی عه‌ونی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری K24 رایگه‌یاند له پرۆژه چاكسازییه‌كانی پارتی هه‌ندێ باره‌گا و لق تێكه‌ڵ ده‌كرێن و هه‌ندێ به‌رپرسیش ده‌گۆڕێن، كه پێی وایه 27 راپۆرت بۆ چاكسازی پێشكه‌شكراون و بواره‌كانی رێكخستن، رێكخراوه‌كان، دارایی، په‌یوه‌ندی، راگه‌یاندن و ته‌واوی بواره‌كانی ناوخۆیی حزب به خۆوه ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری چاكسازییه‌كانی پارتی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، به‌غدا و ده‌ره‌وه گوتی به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بوارانه هه‌یه كه به ئاراسته‌یه‌كی دروست چاكسازی ده‌كرێت و لیژنه‌كانی پسپۆر بۆ هه‌موو بواره‌كان له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان پێكهێنراون و كاری خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌رباری ئه‌ندامه‌تی به‌رپرسه باڵاكانی پارتی له لیژنه‌كانی پێكهێنراو، كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆریش ئه‌ندامی ئه‌و لیژنانه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه بۆ خۆی له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان حزبه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ی چاكسازی بووه، هیچ رێككه‌وتێك بۆ كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه چاكسازییه‌كانی پارتی دیاری نه‌كرد و ئاماژه به‌وه‌ی دا كه پرۆژه چاكسازییه‌كانی حزبه‌كه‌ی ئاماده‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و ره‌وشەی كه هه‌رێمی كوردستان تێیدایه، دواكه‌تووه.