رێبوارێك ده‌كوژن و مۆبایله‌كه‌شی ده‌ده‌زن
K24 – هه‌ولێر
له شه‌قامێكی نیو دێلهی پایته‌ختی هیند مۆتۆرێكی بارهه‌ڵگر له رێبوارێك ده‌دات، به‌ڵام شۆفێره‌كه پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێت كه‌س ئاگای لێ نییه، قوربانییه‌كه به‌جێ دێڵیت و ده‌ڕوات. هه‌ر له‌وكاته‌دا پایسكل سوارێك به‌بێ گوێدانه به‌م رووداوه، له ته‌نیشتی دا تێده‌په‌رێت.
به‌پێی وێنه‌كانی كامێرای چاودێری، رووداوه‌كه كاتژمێر 5:40 به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو‌و روویداوه.
ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو شتێكی تر له‌م وێنه‌یه‌دا به ئازارتره، كه‌سێكی تر له پشت پایسكلی سێ تایه سوار بووه، دێته خواره‌وه و مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڕوات.
قوربانییه‌كه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی كه دۆستێكی له شوێنه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت و پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه. به‌ڵام پۆلیس دوای زیاتر له 40 خولهك ده‌گاته شوێنه‌كه، كه قوربانییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زوو نهگهیێندرایە نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوته‌ی پۆلیس، ئه‌و شۆفێره‌ی كه له رێبواره‌كه داوه، ده‌ستگیركراوه كه به‌ره‌به‌یانیان شیر دابه‌ش ده‌كات.
له هیند، داستانی به‌م شێوه‌یه زۆر روو ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسن به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ئاستی نزمی پۆلیس به رووداوه‌كه تێوه بگلێندرێن.