بەڤیدیۆ..ژنانی منبج جلە رەشەكانی داعش دەسوتێنن
K24 – منبج
كامێرای " كوردستان 24 " دوای رزگاركردنی شارۆچكەی منبج، یه‌كه‌م وێنه‌كانی ئازادبوونی ژنانی ئه‌و شاره‌ی گرتووه،كە ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه‌دا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه و ناچار كرابوون كه‌جلی رەش بپۆشن، به‌ڵام له‌و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌ی"كوردستان 24" دا خۆشحاڵی ژنانی ئه‌و شاره ده‌بینرێت كه جلە ڕه‌شه داسه‌پاوه‌كانی سه‌رده‌می داعش ده‌سوتێنن و پیاوه‌كانیش وه‌ك ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ،ڕیشیان ده‌تاشن كه پێشتر داعش تاشینی لێ قه‌ده‌غه كردبوون.
ئاهه‌نگ و شادی ئه‌و خه‌ڵكه، كه به نه‌مانی چه‌كداره‌كانی داعش له شاره‌كه‌یان ده‌ستیپێكرد،ته‌نها ئاهه‌نگێكی ئاسایی نه‌بوو،به‌ڵكۆ به ڕووخسار و كه‌یفخۆشی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌وه،ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌ك ده‌بینرا و وه‌ك ئه‌وه‌بوو كه پاش شه‌وگارێكی درێژ رۆژیان لێهه‌ڵهاتبێت و له زیندان هاتبنه ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌كانی پشت ئه‌و خۆشحاڵییه بۆ سڕینه‌وه‌ی سه‌رده‌مێك و ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌خوێنرێته‌وه، كه چه‌پاندن و توندڕه‌وی حوكمی خه‌لافه‌تی داعش، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌راپای ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی داپۆشی بوو.
دوای 73 رۆژ لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی منبج دوێنێ 12/8/2016، شارۆچكەی منبج لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن ھێزەكانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و ھێزەكانی سووریای دیموكرات رزگاركرا.




