به ڤیدیۆ: داعش له‌م كه‌شتییه‌دا 260 كه‌سی سه‌ربڕیووه
له‌كاتی له‌سێداره‌دانه‌كه‌دا خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان كۆده‌كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكی شاری منبج ناویان له شوێنی كوشتارگه‌یه‌كی داعش ناوه "كه‌شتی مردن" كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی "دوار السفینة" و پاش ئازادبوونی شاره‌كه ئاژانسی "هاوار"نزیك له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل"یه‌په‌گه" ڤیدیۆی كه‌شتییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه هه‌ركه‌سێك نه‌یاری داعش بووبێت، یان به خواستی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردایه، له‌سه‌ر ئه‌ك كه‌شتییه له سێداره ده‌درا، و تا ئه‌و كاته‌شی چه‌كدارانی داعش به ته‌واوی له شالاره‌كه ده‌ركراوون، 260 كه‌س له‌و شوێنه‌دا له سێداره‌دراوون.
له ڤیدیۆكه‌دا هاوڵاتییه‌كی ئه‌و شاره ده‌رده‌كه‌وێت، كه دژی چه‌كارانی داعش قسه ده‌كات و به نا موسوڵمان پێناسه‌یان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی له‌سه‌ر "كه‌شتی مه‌رگ" ئه‌نجامیانداوه.هه‌ر بۆیه هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وانه بێبه‌رین له ئیسلام و زوڵمێكی زۆریان له خه‌ڵكی كردووه.
ئاژانسه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی ئه‌و كه‌سه ناوی"ئه‌حمه‌د ئه‌لعلی" یه و برایه‌كی بچوكی به‌ناوی "سه‌قه‌ر" له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربڕدراوه و ماوه‌ی چوار رۆژ لاشه‌كه‌ی به‌و خاچانه‌دا هه‌ڵواسراوه كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ن،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووه دووكانه‌كه‌ی بدات به چه‌كدارانی داعش تا بیكه‌ن به بنكه‌یه‌كی چه‌كداره‌كانیان به ناوی "حوسبه‌ی بازاڕ".