سه‌باح سوبحی: پێكهێنانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كان ته‌نیا بۆ موجامه‌له‌ی سیاسیین

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه مووشه‌كیی و درۆنییه‌كان هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی موجامه‌له‌ی سیاسی.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی شوباتی 2024) سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه مووشه‌كیی و درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر شوێنه جیاجیاكانی عێراق زیاتر رووكه‌شن و بۆ موجامه‌له‌ی سیاسین و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر بڕیاره لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌و جۆره هێرشانه بكرێت، پێویست به پیكهێنانی لیژنه ناكرێت، به‌ڵكو په‌رله‌مانی خۆی خاوه‌نی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی موجامه‌له‌ی سیاسی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئێران بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت عێراق و لایه‌نه شیعه‌كان هێڵی سووره به‌وپێیه‌ی كۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی كردووه و پڕ چه‌كیان ده‌كات و پشتیوانی به‌رده‌وامیان پێشكه‌ش ده‌كات.
شه‌وی 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی شاری هەولێر، ماڵی پێشڕەو دزەیی بازرگان و کەسایەتی ناسراوی هەولێر کرایە ئامانج، بەهۆیەوە پشێرەو دزەیی و ژینای کچی و کەڕەم نەشەد میخائیل و ئافرەتێکی نیپاڵی شەهید بوون، شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەو هێرشە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، زۆربەی وڵاتان ئیدانەی هێرشەکەیان کرد بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەولێر.
دوای رووداوەکە شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی برینداران و شوێنی مووشەکبارانەکەی کرد و بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو خانووەی مووشەکبارانکراوە ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیلە، نەک بنکەی مۆسادی ئیسرائیل.
رۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی پەرلەمانی عێراق لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتوون، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ‌کرا، دواتر سەردانی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەییان کرد، بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر ماڵەکە.
شاندەکە پەرلەمانی عێراق، لەم سەردانەیاندا بۆ شوێنی مووشەکبارانەکە راپۆرتێک بە وردەکارییەوە لەسەر ئەو هێرشەی سوپای پاسداران بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر و زیانە گیانی و مادییەکانی ئامادە دەکەن.
نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندەکەی حکومەتی عێراق دەیەوێت راپۆرتێکی تێر و تەسەل لەبارەی هێرشەکە ئامادە بکات و بیدات بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دواتر بۆ ئیجراتی پێویست بدرێتە حکومەتی عێراق.