وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی "کتێبخانە و راهێنان"ـی راگەیاند

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە

K24 - هەولێر

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، داتای حەوت هەزار قوتابخانەی حکومی و ناحکومی تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، توانیومانە زیاتر لە حەوت هەزار قوتابخانەی حکومەی و ناحکومی تەواوی داتاکان تۆمار بکەین. چۆن بتوانین ئەم سیستەمە پەرەی پێبدەین بەردەوامیکەین و خزمەتگوزارییەکان فراوان بکەین لە رێگەی پلاتفۆڕمەوە.

بەگوتەی ئەو وەزیرە: "هەموو ئەو گرفتانەی لەسەر رێگامان بوون لە نەبوونی قوتابخانەی گوندەکان، نەبوونی ئیتەرنێت، نەبوونی کەرەستەی پێویست لەناو ناوەندەکانی خوێندن لە گرفتە سەرەکییەکان بوون، بەڵام بە پشتیوانی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پرۆسەی پەروەردە و بە دیجیتاڵکردن و دابینکردنی پێداویستییەکان، تا ئێستا شەش هەزار لاپتۆپ بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشکراوە".

ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، ئامادە بوونی ناوەندەکانی نا حکومیش تێکەڵ بوون بەم سیستەمە بەتایبەت بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە رۆڵیکی گرنگیان هەبووە، ئێستا ژمارەیان لە 11 هەزار بەکارهێنەری خوێندن تێپەڕ دەکات، ئەمەش جیا لە ئیدارەکانی خوێندنگەکان ئەم کارەیان ئەنجامداوە.

 

Fly Erbil Advertisment