سووريا ديمه‌نى بۆردومانكردنى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى بڵاوكرده‌وه
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى سووريا گرته‌ى ڤيديۆيى شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشووى له باشوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى سووريا گرته‌ى ڤيديۆيى شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشووى له باشوورى خۆرئاواى حه‌له‌ب بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه، فڕۆكه‌كانى حكومه‌تى ديمه‌شق بۆردومانى چڕى باره‌گاكانى به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوويان كردووه، كه ئێستا ناوى خۆى بۆ سوپاى فه‌تح گۆڕيوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كان ده‌يان ئامێر و ئۆتۆمبێل و چه‌كى قورسى ميليشياى به‌ره‌ى نووسره‌يان تێكشكاندووه.