ته‌رمى گه‌نجێك له سه‌ر رێگه‌ى سيمێڵ دۆزرايه‌وه
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كان ئه‌و گه‌نجه به هۆى به‌ركه‌وتنى زه‌برى لێدانه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه و شوێنه‌وارى چه‌قۆ و فيشه‌ك به جه‌سته‌يه‌وه نييه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌رمى گه‌نجێك له سه‌ر رێگه‌ى سمێڵ له سنوورى دهۆك دۆزرايه‌وه و به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كان ئه‌و گه‌نجه به هۆى به‌ركه‌وتنى زه‌برى لێدانه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه و شوێنه‌وارى چه‌قۆ و فيشه‌ك به جه‌سته‌يه‌وه نييه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى دادپزيشكى دهۆك زانيارى زۆرترى گواسته‌وه و رايگه‌ياند، ته‌رمى گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ى پزيشكى داد كراوه و لێكۆڵينه‌وه له كوشتنى ده‌كرێت.
گوتيشى: گه‌نجه‌كه به هۆى زه‌برى لێدانه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه و ده‌موچاوى شێوێندراوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و گه‌نجه له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى و هونه‌رى پارێزگاى دهۆك فه‌رمانبه‌ر بووه و كه‌سوكارى ته‌رمه‌كه‌يان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.