به‌شێك له توركمانه‌كانی كه‌ركووك كورد به داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان تۆمه‌تبار ده‌كات
پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كردبوو
K24 - كه‌ركووك:
تورکمانەکانی کەرکووك بە پاڵپشتی راستەوخۆی حەشدی شەعبی و بەرەی تورکمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووك ئەنجامدا و کوردی‌یان بە داگیرکردنی زەوییەکانییان تۆمەتبار کرد.
بەرپرسانی کوردیش تۆمەتی تورکمانەکان رەتدەکەنەوەو داوا دەکەن, ئەگەر زەوییەکانییان لە لایەن ھەر کەسێکەوە داگیرکراوە با لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن.
پێشتریش بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی ھەڕەشەی بەکارھێنانی ھێزی لە دژی یەکێتی و پێشمەرگە کردبوو, کە گوایە ئەوان زەویی تورکمانەكانیيان لە کەرکووك داگیرکردووە.