به ڤیدیۆ: شه‌هید كاروان دوو ساڵ ماڵی باوكی نه‌بینی
هاوڕێیه‌كی به كوشتنی چه‌كدارێكی داعش تۆڵه‌ی كاروانی كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له میانی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له هه‌ر دوو میحوه‌ری خازر و گوێر، تا ئێستا "6" گوند كۆنترۆڵكراوه و زیانێكی زۆر له چه‌كدارانی داعش دراوه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا تا ئێستا "3" شه‌هیدی و چه‌ند بریندارێكی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" یه‌كێك له شه‌هیده‌كان، شه‌هید "كاروان دووزی"یه، ئه‌و شه‌هیده‌ی كه له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ی چه‌كدارێكی داعش كه به دۆشكه ته‌قه‌ی له پێشمه‌رگه كردووه له‌میانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كاندا ده‌كوژێت.
شه‌هید كاروان دووزی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه بوو، كه پێش ماوه‌یه‌ك "كوردستان 24" له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ریكرده‌وه و له ڕاپۆرتێكدا ژیانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی خسته‌روو، كه ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا مابووه‌وه نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی و بۆلای دایك و باوكی.
له‌و راپۆرته‌دا شه‌هید كاروان ده‌ڵێت" تا داعش مابێت ناڕۆمه‌وه ماڵه‌وه و ده‌مه‌وێت من پێش هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان بچمه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و ده‌مه‌وێت من شه‌هید ببم نه‌ك هاوڕێكانم.
هاورێكانیشی ئاماژه به قاره‌مانی و چاونه‌ترسی شه‌هید كاروان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن" هه‌ر كات و له هه‌ر شوێنێك داعش هێرشی هێنابێت، شه‌هید كاروان یه‌كه‌م كه‌س بووه خۆی گه‌یاندووه‌ته شوێنی شه‌ڕه‌كه و به ده‌نگ پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌وه چووه.
ئه‌مڕۆ له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ئه‌و كوڕه گه‌رمیانییه دوای دوو ساڵ مانه‌وه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی داعش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان،گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ لای دایك و باوكی، كه دوو ساڵه چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی كاروان بوون بۆ ماڵه‌وه‌یان.
دایكی كاروان له‌و راپۆرته‌ی كوردستان 24 له‌باره‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی هاتنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی قسه‌یكردووه و ده‌ڵێت" شه‌وانه خه‌ونی پێوه ده‌بینم و هه‌میشه دڵه خورپه‌مه بۆی.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی په‌یامنێری كوردستان 24 ئێستا ته‌رمی شه‌هید كاروان له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵی باوكی و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و گۆڕستان و دوا ئارامگه‌ی به‌ڕێكراوه.