ئیبراهیم برۆ: هه‌ڕه‌شه‌ی پارچه پارچهكردنیان لێكردووم
دوای ده‌ركردنی له رۆژئاوای كوردستان بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 – هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان "ئیبراهیم برۆ" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌رده‌كه‌ن، و له سنوری ره‌بیعه‌وه ده‌ینێرنه‌وه بۆ باشوری كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان 24" رایگه‌یاند" ئێواره‌ی رابردوو له كاتژمێر 7:00 ی له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی سه‌ردانی باره‌گایه‌ك بكات،هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا چوارده‌وریان گرتوون و ئه‌ویان به ته‌نها ده‌ستگیر كردووه و بردوویانه بۆ باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له گوندێكی سه‌ر رێگای عاموودا، و دوای ئه‌وه‌ی "6" سه‌عات له‌و بنكه‌یه‌دا هێشتوویانه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له سنوری ره‌بیعه‌وه ناردوویانه‌ته‌وه بۆ باشوری كوردستان.
سه‌رۆكی "ئه‌نه‌كه‌سه" هه‌روه‌ها گوتی" له‌وكاته‌ی ناردوومیانهتهوه سنوری باشوری كوردستان، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان پێی گوتووهم ئه‌وه دوایین جاره بێته رۆژئاوای كوردستان و ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه پارچه پارچه‌ت ده‌كه‌ین.