ماتیۆ ئه‌نتۆنی هارپه‌ر: كورد مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت

K24 – هه‌ولێر:
لێكۆڵه‌ر و شاره‌زایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی بایدن ناتوانێت كارێكی باش بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان. ده‌شڵێت، كورد مافی خۆیانه ببێته خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 29ـی شوباتی 2024) ماتیۆ ئه‌نتۆنی هارپه‌ر، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له روانگه‌ی پاراستنی به‌هاكانی بوون و مرۆڤایه‌تی، مافی خۆیانه ببنه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت.
ئه‌نتۆنی هارپه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ی بایدن مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌تایبه‌تی "ئێمه" و كریستیانه‌كانه به‌گشتی.
ناوبراو گوتیشی، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدندا زۆر وریا و هه‌ستیار بێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌و ئیداره‌یه زۆر شه‌رمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵنگاری و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه‌ش كرد، ئیداره‌ی بایدن ناتوانێت كارێكی باش بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه فشاریان بۆ دروست ده‌كرێت.