سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن پشتیوانیی خۆی بۆ سەقامگیریی هەرێم دووپاتکردەوە
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن تاووتوێی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن پشتیوانیی خۆی بۆ سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "سوپاسی هاوکاریی ئەمریکام کرد و باسم لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و پێکهاتەکانی کرد".
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئه‌نجامدا.
Senator @ChrisVanHollen and I exchanged views on practical ways to increase U.S. support for the Kurdistan Region.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 29, 2024
I also conveyed my appreciation for his longstanding solidarity with our people. pic.twitter.com/9SRwTiBFkJ