گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و گوێره
تا ئێستا هه‌شت گوند رزگاركراون
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و گوێر نزیكه‌ی ته‌واوی پلانه‌كانی دارێژاو بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه به سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێیان كردووه.
له كۆتاییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو مێحوه‌ری گوێر و خازر به یه‌كتر ده‌گه‌ن، كه پێكه‌وه به‌ستنی هه‌ردوو میحوه‌ر، به گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر زیاتر له 20 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییه‌كان كردووه كه به وته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ته‌نیا كه‌متر له دوو كیلۆمه‌تر له‌م سنووره ماوه كه كۆنترۆلی بكه‌ن، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ردوامن له كۆنترۆلكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رزاییانەی كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه زاڵن. له‌وانه به‌رزاییه‌كانی گونده‌كانی كه‌نهه‌شی گه‌وره و بچووك كۆنترۆلكراون.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها گوتی ناوچه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌كه‌وه هه‌ردوو روباری خازر و موسڵ تێكه‌ڵ ده‌بن و له لایه‌كی تره‌وه ده‌شته، گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له سنووری قه‌زای مه‌خمور و ناوچه‌كانی خارز. به‌تایبه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر گوێر نامێنێت، چونكه داعش به‌هۆی ده‌ركردنی بۆ ئه‌وبه‌ری رووبار، به یه‌كجاری توانایی هێرشكردنه سه‌ر ناحیه‌ی گوێر و ده‌وروبه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مرۆی هێزی پیشمه‌رگه له هه‌ردوو میحوه‌ر، هه‌شت گوند تا ئێستا رزگاركراون، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باس له رزگاركردنی زیاتر له 90% ناوچه‌كه ده‌كات، كه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وی دان.
تیمه‌كانی كوردستان24 له هه‌ردوو میحوه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان، راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ رای گشتی ده‌گوازنه‌وه، كه ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆشی زیانی به به‌ر كه‌وتووه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كه پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، چه‌ندین ئامانجی داعشیان پێكاوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراویان له‌ناو بردووه.
زیاتر له 20 ته‌رمی داعش كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و هه‌ندێكی تریشی له‌ژێر خانووه رووخاوه‌كاندا به‌جێ ماون.