به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر وردەكاری ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ لە وەردەك دەخاتەڕوو

K24 – هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر تارق نوری ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پیشمه‌رگه‌ له‌ وه‌رده‌ك ئاشكرا ده‌كات كه‌ چوار گوند رزگار كراون و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعشن كه‌ پرۆژه‌یه‌كی  ئاو له‌ ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌ و چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تۆنێلی لێداوه‌.

تارق نوری له‌ وه‌رده‌ك له‌ شوێنێ به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پیشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند تا ئێستا چوار گوند رزگاركراون، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تۆنێلیان لێداوه‌ و پرۆژه‌یه‌كی ئاویش له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

هێزه‌كانی زیره‌ڤانی، دژه‌ تیرۆر، گولان، فه‌رمانده‌یی كاوه‌، فه‌رمانده‌یی یه‌ك و ئاسایش به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ كه‌ راسته‌وخۆ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی مه‌سعود بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.