خۆكوژێك خۆى به هێزه‌كانى ئاسايش له ناحيهى شۆڕش ته‌قانده‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا خۆكوژێك به هێزه‌كانى ئاسايش له ناحيهى شۆڕش ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 3 كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو خۆكوژێك خۆی به هێزه‌كانى ئاسايش له ناحيهى شۆڕش ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 3 كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوون.
له‌وكاته‌دا كه هێزه‌كانی ئاسایش بۆسه‌یه‌كیان بۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار دانابوو، له نێوان ناوچه‌ی سه‌نگاو و چه‌مچه‌ماڵ، شه‌وی رابردوو ئه‌و چه‌كدارانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌كه‌وه و جگه له‌وه‌ی یه‌كێك له چه‌كداره‌كان كوژراوه،چه‌كدارێكیشیان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌ی هێزه‌كانى ئاسايشى سلێمانى و ئه‌و چه‌كدارانه كه ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی بوونیان له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه،له ژاڵه‌ى ده‌ربه‌ند كه سه‌ر به ناحيهى شۆڕشه چه‌كداره‌كان كه‌وتنه بۆسه‌كه‌وه، به‌ڵام چه‌كدارێكى داعش خۆى به هێزه‌كه‌دا ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 3 كارمه‌ندى ئاسايش بريندار بوون.