ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە دەستیپێكردەوە

ھێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان

K24 – ھەولێر

تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لەبەرەكانی شەڕ لەگەڵ ھەنگاوەكانی پێشمەرگە بەردەوامن لە گواستنەوەی زانیاری لەبارەی پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان: "ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لە میحوەری وەردەك دەستیپێكردوەتەوە و ئەمڕۆ پێشمەرگە 5 گوندی دیكەیان لە دەستی داعش رزگاركردووە و بە قوڵایی 18 كیلۆمەتر پێشڕەویان كردووە.

پەیامنێرانمان رایانگەیاند: "ئەمڕۆش پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە لە محوەری وەردەك بەردەوامە و گوندی حاسوودە و كەنھەشی بچووك  و كەنھەشی گەورە و شەنەف و ئۆمەرمەندان رزگاركراون رێگای گوێڕ- مووسڵ لە ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە".

لەدوێنێوە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە میحوەری گوێڕ-مەخموور و خازر دەستپێكردووە كە ئامانج لێی رزگاركردنی ژمارەیەك گوندی ئەو سنوورەیە لە دەستی داعش و لەو ئۆپەراسیۆنەدا تا ئێستا ھێزی پێشمەرگە 11 گوندیان  رزگاركردووە.