خه‌زعه‌لی سوێند به ئیمام عه‌باس ده‌خوات هیچ كاندیدێكی بۆ جێگره‌وه‌ی فالح فه‌یاز نییه

K24 - هەولێر:
ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاماژه به‌وه ده‌كات، شنگال به‌شێكی گرنگی وڵاته. سوێندیش ده‌خوات كه هیچ كاندیدێكی بۆ جێگره‌وه‌ی فالح فه‌یاز نییه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئاداری 2024) قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌میانی پانێڵێكی پێنجەمین دیداری رافیدەین به سپۆنسه‌ری كوردستان24 رایگه‌یاند، شنگال به‌شێكی گرنگی وڵاته.
خه‌زعه‌لی جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێزدییه‌كان رووبه‌ڕووی سته‌می زۆر بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق سوێندی به ئیمام عه‌باس خوارد كه هیچ كاندیدێكی بۆ جێگره‌وه‌ی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نییه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی روونیشیكرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سی له‌گه‌ڵ فه‌یاز نییه، به‌ڵكو پێویست ده‌كات ته‌نیا ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی به‌جێبهێنێت نه‌ك تێكه‌ڵ به كاری سیاسی بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌یاز ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پۆستی سیاسی وه‌ربگرێت.
رۆژی یەکشەممە، 03-04-2024، پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد. کوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە.
دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدا دەکەن، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە (3 بۆ 5 ئاداری 2024) بەردەوام دەبێت.