بە ڤیدیۆ..ھێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان
K24 – قەرقەشە
پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایانگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و تەواوی ئەو گوندانەیان لە دەستی داعش رزگاركرد كە لەناو پلانی ئۆپەراسیۆنەكەدابوون.
دوێنێ 14ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌ستپێكرد و تێیدا گونده‌كانی قه‌ره‌قه‌شه، ئه‌بزه‌خ، ته‌ل حه‌مید، حه‌مرا، شه‌نه‌ف، ستێحیان له چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكردەوە وھەر یەك لە گوندەكانی حاسوودە، كەنھەشی بچووك، كەنھەشی گەورە، شەنەف،ئۆمەرمەندان، رزگاركران، ھەروەھا رێگای گوێڕ- مووسڵ كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی پێشمەرگە.