كوردستان24 ڤیدیۆی پردی گوێڕ بڵاودەكاتەوە
K24 – گوێڕ
دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ ژمارەیەك گوندی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران و پردی گوێڕ كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگە تیمی كوردستان24 وەك یەكەم كەناڵی راگەیاندن گەیشتنە سەر پردەكە و ڤیدیۆی پردەكە بڵاودەكاتەوە كە لەماوەی رابردوو لەلایەن چەكدارانی داعش تەقێندراوەتەوە.
فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵكردنەوەی پردی گوێڕ و ناوچەكە بە دەستكەوتێكی گرنگ دەزانن و پێیانوایە ھەم دەبێتە مایەی نەمانی مەترسی لەسەر گوێڕ و ھەمیش دەبێتە دەرگەیەك بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵ لە دەستی داعش.