هاووڵاتییانی کازاخستان ناوی سەرکردەکانی جیهان لە منداڵەکانیان دەنێن

K24 - هەولێر
ماڵپەڕی Ranking.kz. رایگەیاند، هەندێک خەڵکی کازاخستان ناوی سەرکردە جیهانیەکانیان هەڵگرتووە و بووەتە دیاردەیەک لەو وڵاتە.
بەپێی ماڵپەڕی Ranking.kz، رایگەیاند، لە کازاخستان بۆتە نەریتێک کە بەشێک لە دایک و باوکان حەزدەکەن ناوی کەسایەتییە سیاسییەکان لە منداڵەکانیان بنێن. لە کازاخستان ناوی زۆربەی هاووڵاتییان بەم شێوەیەیە یەکێک بە ناوی پوتین و یەکێکی دیکە بە ناوی ترەمپ و چەند هاووڵاتییەکی دیکەش ناوی بایدن یان لێ نراوە، هەروەها 12 هاووڵاتی ناوی سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵگرتووە، بەناوی "قاسم جۆمارت".
راشیگەیاند، خەڵکێکی زۆر لە کازاخستان دەژین کە ناوەکانیان لەگەڵ ناوی شارەکاندا دەگونجێنن یاخود دەنێنن، 24 کەس بە ناوی "ئاستانا" (پایتەختی وڵات) کراوە، 20 کەسیش بە ناوی "ئەلماتی" یان "ئەلماتا" کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیەیە کراوە و 27 کەس بە ناوی "سێمی"، کە شارێکە لە رۆژهەڵاتی وڵات کە پێشتر ناوی سێمیپالاتینسک بووە.