گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم راده‌سپێرێت به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له كه‌یسی رۆژنامه‌نووس وه‌دات حوسێن بكه‌ن و تاوانباران ده‌ستگیر و سزای یاسایی بدرێن.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یاند: "له‌باره‌ی كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووس (وه‌دات حوسێن)، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی بە حوسێن عه‌لی كۆچەر باوكی وه‌دات حوسێن كرد و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی به خانه‌واده‌كه‌یان راگه‌یاند و دڵنیای كردنه‌وه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون ببێ و مافیان بفه‌وتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
له به‌شێكی تری لێدوانی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه: "له‌پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا، سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی راسپاردووه به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن و تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن."