تەقینەوەیەك لە باكووری كوردستان روویدا
K24 - ھەولێر
تەقینەوەك لەنزیك شارۆچكەی چناری سەر بەئامەدی باكووری كوردستان روویدا.
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەك لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆ لە سەر رێگەی بیسمیل روویدا.
دوای تەقینەوەكە ژمارەیەك ئامبۆلانس رەوانەی دەڤەرەكە كراون، چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاندووە، بەھۆی تەقینەوەكە 2 پۆلیس و ھاووڵاتیەك گیانیان لە دەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامداروە، تائێستاش ھیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.