ڤيديۆ.. داعش مينبه‌رى مزگه‌وتى كردووه‌ته حه‌مام
له ميانى پرۆسه‌ى رزگاركردنى گونده‌كانى ميحوه‌رى خازر، هێزى پێشمه‌رگه چوونه مزگه‌وتى گوندى ئه‌بزه‌غ، به‌ڵام له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ديمه‌نى ره‌فتاره سه‌يره‌كانى داعشيان بۆ ده‌ركه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى پرۆسه‌ى رزگاركردنى گونده‌كانى ميحوه‌رى خازر، هێزى پێشمه‌رگه چوونه مزگه‌وتى گوندى ئه‌بزه‌غ، به‌ڵام له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ديمه‌نى ره‌فتاره سه‌يره‌كانى داعشيان بۆ ده‌ركه‌وت.
بۆ يه‌كه‌مجاره كامێراى كوردستان 24 په‌رده له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانى داعش هه‌ڵده‌ماڵێت و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى به‌رده‌ست كوردستان 24، داعش ناو مزگه‌وته‌كه‌ى به‌كارهێناوه بۆ مه‌به‌ستى جياجيا.
هێزى پێشمه‌رگه له ناو مزگه‌وته‌كه‌وه ئه‌وه‌يان روونكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش وێڕاى بۆمبڕێژكردنى قورئانه‌كان و هه‌ڵكه‌ندنى تونێل تانكييه‌كى ئاويان له جێگه‌ى مينبه‌رى مزگه‌وته‌كه داناوه و شوێنى مينبه‌ره‌كه‌يان كردووه به گه‌رماو و جێى خۆشووشتن.