هاووڵاتيانى خورماتوو ناگهڕێنهوه ئهو ناوچانهى له دهستى حهشدى شهعبيدان
گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکەی نێوان کورد و حەشدی شەعبی کشانەوەی ھێزی چەکدارە لە ناو شارۆچكهی خورماتوو.
K24 – ھەولێر:
گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکەی نێوان کورد و حەشدی شەعبی کشانەوەی ھێزی چەکدارە لە ناو شارۆچكهی خورماتوو.
ئەگەرچی کورد ئەو خاڵەی جێبەجێکردووە، بەڵام حەشدی شەعبی تا ئێستا سەنگەرەکانی خۆیان لە ناو خوورماتوو چۆڵ نەکردووە و لە شوێنەکانی خۆیان ماون, بەو ھۆیەشەوە ھاووڵاتیانی کورد لە خورماتوو ناتوانن بچنە ئەو ناوچانەی کە ئەو ھێزەی لێیە چونکە وەک خۆیان دەڵێن ھیچ متمانەیان بە حەشدی شەعبی نییە ئەمەش بەھۆی ئەو ئەزموونە تاڵەی رابردوویان کە بەردەوام رێكکەوتنەکانییان پێشێلکردووە.