سەركردەیەكی پێشووی پەكەكە: ئێستا پەكەكە پێچەوانەی ئامانجەكەی كاردەكات
K24 - ھەولێر
32ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی چه‌كداری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) له باكووری كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ئه‌و حزبه‌ش تایبه‌ت به كوردستان24 ده‌ڵێ: ئێستا په‌كه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجانەی خۆی كارده‌كات كه له پێناویدا دامه‌زراوه، لەبەرامبەردا محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی سیاسه‌تمه‌داری نزیك له په‌كه‌كه ئه‌و كاره به تاكتیكی سیاسی ناو ده‌بات.