پارێزگاری هەولێر لەبارەى دەوامى ئەمڕۆى فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر

K24 - هەولێر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەوامی ئەمڕۆی فەرمانبەران، بڕیاری دا لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دەوام کۆتایی بێت.  

پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: سەبارەت بەو شەپۆلە بارانە زۆرەى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت، لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، بڕیارماندا لە کاتژمێر 1:00ـی دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام تەواو ببێت.

داواش لە هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

Fly Erbil Advertisment