تا ئێستا بارهگا سووتێندراوهكان رادهستی پارتی نهكراونهتهوه
له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه
K24 - ههولێر:
16 ئاب یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هەروەها تێپەربوونی کەمتر لە ساڵێك بەسەر رووداوەکانی پەلامار و سووتاندنی بارەگاکانی ئەو حیزبە لە ژمارەیەك ناوچەی جیاجیای پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و نەگەڕانەوەی بارەگاکان بۆ پارتی پرسیار ئەوەیە بۆچی تا ئێستا بارەگاکان بۆ پارتی نەگەڕاونەتەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت, پارتی خۆی داوای گەڕانەوەی بارەگاکانی ناکات و ئێمە ئامادەی ڕادەستکردنەوەی سەرجەم بارەگاکانین، لەبارەی دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی ئەندامەکانیان, ئەوا حکوومەتی هەرێم بەرپرسە و باداوا لەحکوومەت بکەن.
کەمتر لە ساڵێك بەر لە ئێستا لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان وڕاپەرین هێرش کرایە سەربارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوەردستان ، لەو کاتەوە تاکوو ئەمڕۆ ئەوبارەگایانە هێشتا لە لایەن هێزە ئەمنی یەکان دان و نەگەڕاونەتەوە بۆ پارتی.