په‌یامنێرێكی كوردستان 24 له به‌ره‌كانی جه‌نگ برینی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ساڕ‌ێژ ده‌كات
K24هه‌ولێر:
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی 14ی مانگدا، تیمی رۆژنامه‌وانی كوردستان 24، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چوونه ناو گوندی ئه‌بزه‌خ و له كاتی برینداربوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له گونده‌كه، په‌یامنێرێكی كوردستان 24، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ پێشمه‌رگه‌كه ده‌كات.
چه‌كدار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی هێزی پێشمه‌رگه چوونه ناو گونده‌كه، ئۆتۆمبێلی پزیشكی پێشمه‌رگه هێشتا نه‌هاتبوو، له‌كاتی برینداربوونی پێشمه‌رگه‌كه، به كه‌ره‌سته و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ پێشمه‌رگه‌كه كردووه.
چه‌كدار جه‌مال، له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "ئێمه پێ به پێ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بووین، كاتێك چووینه ناو گونده‌كه، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان برینداربوو، له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلی پزیشكی هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتبووه لای ئێمه".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی، په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان 24 ده‌ڵێت: "كه‌ناڵی كوردستان 24، خاوه‌ن په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا و كاره‌كه‌شم وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌جێهێناوه و شاره‌زاییشم له كاره‌كه‌دا هه‌بوو".