تۆپبارانی ئێران زیانی بە 150 خێزان گەیاندووە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/40a219cd-8291-4122-a60a-ea9461a843dd/topbarany%20iran.ism/manifest

K24 - سۆران

دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو تۆپخانەكانی ئێران تۆپبارانی كوێستانی بەربزین و خنێرە و ژمارەیەك گوندی دەڤەری سیدەكانیان كرد، جگە لە زیان گەیاندن بە رەزوباخی ھاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەكە، بەوھۆیەوە 150 خێزان ناوچەكانیان چۆڵكرد، بەشێك لەو خێزانانه ماڵەكانیان بردۆته شوێنێكی ئارام و رۆژانه بۆ چەند كاتژمێرێك دەچنە نێو باخ و زەویە كشتوكاڵییەكانیان و دواتریش شوێنەكه چۆڵدەكەنەوە.