له دهۆك كتێب به هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت
له رۆژێكدا 300 كتێب فرۆشراوه
K24 – هه‌ولێر
په‌رتووكخانه‌ی به‌درخان له دهۆك بۆ فرۆشتنی كتێب ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌یر ده‌كات.
هه‌شت هه‌زار كتێب بۆ فرۆش خستووه‌ته‌ڕوو كه نرخی هه‌ر كتێبێك به‌بێ جیاوازی، ته‌نیا هه‌زار دیناره.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌به‌رده‌م په‌رتوكخانه‌ی به‌درخان رایگه‌یاند پێشتر چه‌ندینجار داشكان له نرخی كتێبه‌كانی كردبوو، به‌ڵام كڕیاری نه‌بوو.
خاوه‌نی په‌رتووكخانه، هۆكاری ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه، كه پێویسته نرخێكی گونجاو بۆ كتێب دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه خوێنه‌ر بتوانن بكڕن و بخوێننه‌وه. هه‌موو جۆره كتێبێكی زانستی، ئه‌ده‌بی، شیعر، چیرۆك و منداڵان بۆ هه‌موو توێژێك بۆ فرۆش نمایشكردووه كه قوتابیانی زانكۆش ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
رۆژی سێشه‌ممه 300 كتێب فرۆشراوه، كه به گوته‌ی خاوه‌نی په‌رتووكخانه‌ی به‌درخان رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه.